مورته‌زا عیبادی سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتو شوعله عه‌لی پرسه نامه‌یه‌كی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد،
ئه‌مه ده‌قی بروسكه‌كه‌یه.
به‌ڕێز/ جه‌نابی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
سڵاو:
به‌وپه‌ڕه‌ی دڵته‌نگییه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوسه‌ری به‌ڕێزتان خاتوو شوعلهمان بیست، پرسه‌نامه‌ی خۆمان ئاڕاسته‌ی جه‌نابتان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و له خوداوه‌ندی گه‌وره داواكارین كۆچكرد و پایه‌به‌رز بكات و به‌خشنده‌یی خۆی ببه‌خشێت، بۆ كه‌سوكاره‌كه‌شی داوای سه‌برو خۆڕاگری ده‌كه‌ین.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مورته‌زا عیبادی
سه‌ركونسولی كۆماری ئیسلامی ئێران